پهیمانگای ژیڤهرسۆن لهڤێرجینیا

The Jefferson Institute of Virginia

سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی به‌رێزتان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ ماڵپه‌ری خۆمان…. په‌یمانگای جیڤه‌رسۆن له‌ ناوچه‌ی كارلۆتس ڤێل ی‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیایه‌، كه‌ ناوه‌چه‌یه‌‌كی مێژووییه‌ و ده‌كه‌وێته‌‌ باشووری رۆژئاوای ولایه‌ته‌ یه‌گرتووكان و‌ 189 كم له‌ واشنتۆن ی پایته‌خت دووره‌.

په‌یمانگه‌كه‌مان له‌سه‌ر ناوی سه‌رۆكی سێیه‌می ئه‌مریكا تۆماس جیڤه‌رسۆنه‌، كه‌ پێشتریش باڵیۆزی ئه‌مریكا بوو له‌ وڵاتی فرانسا، و هه‌روه‌ها داهێنه‌ر و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی بوو، و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ویلایه‌تی ڤێرجینیا به‌ شوێنێكی خۆش و گونجاو بۆ فێربوونی زمانی ئنیگلیزی هه‌ژمار ده‌كرێت.

ساڵانه‌ چوار وه‌رزمان هه‌یه‌، و هه‌ر وه‌رزێك جوانی و تایبه‌تمه‌نی خۆی هه‌یه‌، و هه‌روه‌ها زۆر شت و شوێنی جوان و خۆش له‌ ڤێرجینیا هه‌ن كه‌ سه‌رسام و خۆشحاڵت دروست ده‌كات له‌ دڵی هه‌ر كه‌سێك كه‌ سه‌ردانی ده‌كات، كه‌ واته‌، له‌‌لای ئێمه‌ پێت ده‌كرێت له‌یه‌ك كات دا خه‌ریكی خوێندنی خۆت ‌بێت و هه‌روها به‌ سیماكانی ناوچه‌كه‌ش خه‌ریكی گه‌شتیاری و خۆش گوزره‌انیش بێت و چاوت به‌ ژیان رۆژانه‌ و رۆشنبیری ئه‌م ناوچانه‌ش بكه‌وێت.

ئێمه‌ شه‌ش ئاستی فێربوونی زمانی ئنیگلیزیمان هه‌یه‌، واته‌ له‌ سه‌ره‌تایی هه‌تا كو پێشكه‌وتوو… و ماوه‌ی هه‌ر ئاستێك 8 هه‌فته‌یه، و هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك 18 كاتژمێره‌، و هه‌روه‌ها هه‌ر ئاستێك له‌ نێوان دوو به‌ش دا دابه‌ش ده‌كرێت، بۆیه‌ پێتان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا (چوار هه‌فته‌)، به‌شێكی ئاستێك فێر ببێت.

ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه،‌ بناغه‌یه‌كی باشت بۆ دروست بكه‌ین له‌باره‌ی فێربوونی رێزمانی ئینگلیزی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌رفه‌ت و توانات پێ بدات له‌یه‌كێك له‌ زانكۆیه‌كانی ئه‌مریكا بخوینێت، یاخود به‌لای كه‌مه‌وه‌ زمان و قسه‌كردنی ئنیگلیزیت زۆر باش و گونجاو بێت بۆ جموجموڵ و گفتوگۆ و كاركردنی جۆراوجۆر، بۆیه‌ ئێمه‌ش ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر بۆت دابین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێت بگرێت موماره‌سه‌ی زمانی ئینگلیزی بكه‌یت نه‌ك ته‌نها له‌ مامۆستایان و ناو په‌یمانگه‌كه‌ فێرببێت، واته‌ ئه‌و هه‌موو راهێنان و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ له‌ په‌یمانگه‌دا فێر ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ پێی چه‌ندین به‌رنامه‌ی و چاڵاكییه‌كانی خۆمان، ده‌رفه‌تت پێ ده‌ده‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكیش فێرببێت…

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئێمه‌ پێشوازی له‌ كارسازان و پیشه‌كارانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له‌ كۆرسه‌كانی ئێمه‌ بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشیناڵانه‌ فێری زمانی ئینگلیزی ببن، چونكه‌ ئێمه‌ چه‌ندین كۆرسی تایبه‌ت به‌ بوارانی كارسازی و پیشه‌سازی و بۆ خاوه‌ن كارانی جۆراوجۆر ئاماده‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها كۆرسی ماوه‌ كورتیش مان هه‌یه‌ بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیای جۆراجۆر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتێكی كه‌متر و له‌سه‌ر یه‌ك خۆیان فێر بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو په‌له‌یان هه‌بێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.

ئاست و بهشهكانی كۆرسهكانمان:

English Language Program

4 هه‌فته‌
4 هه‌فته‌
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 1)
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 1)
4 هه‌فته‌
4 هه‌فته‌
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 2)
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 2)
4 هه‌فته‌
4 هه‌فته‌
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 3)
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 3)
4 هه‌فته‌
4 هه‌فته‌
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 4)
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 4)
4 هه‌فته‌
4 هه‌فته‌
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 5)
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 5)
4 هه‌فته‌
4 هه‌فته‌
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 6)
به‌شی یه‌كه‌م (ئاستی 6)

Accommodation
Living with an American Family

نشتهجێبوون:

دوو جۆری نیشته‌جێبوونمان هه‌یه‌:

1 – بهشێكی ناوخۆی تایبهت بهپهیمانگاكهههیه‌:

 كه‌ هه‌ر خۆێندكارێك له‌ یه‌ك ژووردا ده‌بێت، و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی وه‌كوو حه‌مام و ئاوده‌ست….. دابینكراون، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ بۆتان هه‌یه‌ دوو جه‌می خواردن (به‌یانیان و ئێواران) به‌ خۆرایی وه‌ربگرن.

2 – نیشتهجێبوون لهگهل خانهوادهیهكی ئهمهریكی:

باشترین رێگه‌ بۆ ناسینی شێوه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ له‌ ناو ماڵی خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی دا بژیێت، بۆیه‌ ئێمه‌ش‌ هانی هه‌موو خوێندكارانی خۆمان ده‌ده‌ین، كه‌ له‌كاتی مانه‌وه‌یان له‌ ئه‌مریكا و په‌یمانگه‌كه‌مان دا، باشتر وایه‌ له‌ ناو ماڵی خێزانێكی ئه‌مریكا دا بژیت، و ئێمه‌ به‌ خۆمان ئه‌و ماڵ و خێزانانه بۆت دابین ده‌كه‌ین… و له‌م باره‌یه‌وه‌،‌ چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ هه‌ن له‌ بواری به‌ كرێگرتنی خانۆو و ژووره‌كان، كه‌ بۆ خۆت و به‌ ئاره‌زووی خۆت هه‌ڵی ده‌بژێریت….. بۆ نموونه‌، له‌وانه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك كه‌س به‌ ته‌نیایی له‌ یه‌ك خانۆو دا یاخود له‌یه‌ك شوقه‌دا ده‌ژیێت، و تۆش له‌گه‌لی دا ده‌بێت، واته‌ له‌ ژوورێكی دیكه‌دا به‌ڵام له‌ ناو هه‌مان ئه‌و ماڵه‌ دا… یاخود له‌وانه‌یه‌ خێزانێك بێت كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌بێت و هه‌روه‌ها چه‌ند ئاژه‌ڵێكی وه‌كوو پشیله‌ و باڵنده‌ و سه‌گ یان هه‌بیت، یاخود له‌وانه‌یه‌ خێزانێك بێت كه‌ منداڵیشیان هه‌بن، هه‌روه‌ها بۆت هه‌یه‌ ژوورێك له‌ ناو ماڵیك دا هه‌ڵبژێرێت كه‌ حه‌مام و ئاوده‌ستت و حه‌مامت له‌گه‌لیان هاوبه‌ش بێت، یاخود لێك جیابێت (به‌ ئاره‌زووی خۆت هه‌ڵده‌بژێرێت)… به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ خۆت رازی و خۆشحاڵ بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ ئاماده‌ییان هه‌یه‌ ژوورێكی ناو ماڵه‌كانیان به‌كرێت پێ بده‌ن، ماڵه‌كانیان له‌ وێستگه‌ی میترۆ و نه‌قلیات نزیكن، و ئه‌گه‌ر هاتوو و هیچ وێستگه‌یه‌كی نزیكیان نه‌بێت، ئه‌وا خێزانه‌كه‌ی كرێدار‌ خۆی كاروباری هاتووچۆت بۆ په‌یمانگه‌كه‌ دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر خێزانێك كه‌ تۆ كرێچی بێت له‌ ژوورێكی‌ ناو ماڵی ئه‌وان دا، ئه‌وا له‌ هه‌مان كاتدا رۆژانه‌ ده‌بێت دوو جه‌می خواردنیشت بۆ پێشكه‌ش بكات و ئه‌و خواردنه‌ش له‌سه‌ر حیسابی پاره‌ كرێیه‌، (واته‌ پاره‌ی كرێ بۆ ژووره‌كه‌ و خواردنی حازردیشه‌).

Our Prices

نرخاكانمان

ئه‌گه‌ر حه‌زت لێیه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ئاست له‌گه‌لمان بێت، ئه‌وا له‌ ئاسته‌كانی دیكه‌دا داشكاندنی 25% له‌ ئاستی دووه‌م و سێیه‌م دا بۆت ده‌كه‌ین، واته‌ بری ئاستی دووه‌م ده‌بێته‌ 1350 و هی سێیه‌میش‌ ده‌بێته‌ 1350.

یه‌ك ئاست (8 هه‌فته‌): 1800$

دوو ئاست (16 هه‌فته‌) 3150$

سێ ئاست (24 هه‌فته‌) 4500$

نرخاكانی مانگانه‌ی نیشته‌جێبوون له‌گه‌ل خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، هه‌فته‌ی شه‌ش رۆژ، و له‌ هه‌ر رۆژێك دا دوو جه‌می خواردنت پێ ده‌دات و نرخی ژووره‌كانی ناو ماڵه‌كان دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

ژوورێكی تایبه‌ت له‌گه‌ل ئاودسه‌ت و حه‌مامی هاوبه‌ش به‌ 900$

ژوورێكی تایبه‌ت له‌گه‌ل ئاوده‌ست و حه‌مانی تایبه‌ت به‌ 1000$

Social Activities

چاڵاكییهگهشتیاری و رۆشنبیرییهكانمان لهگهل پرۆگرامی فێربوونی زمان:

فێربوونی زمانی ئینگلیزی ته‌نها ئه‌وه‌ نییه‌ به‌شداری له‌ كۆرسی فێربوونی رێزمان بكه‌یت، به‌ڵكو زیاتر له‌گه‌ل به‌رنامه‌ی فێربوون پێویستیت به‌ كارپێكردنی رۆژانه‌ش ده‌بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ و چاڵاكی جۆراوجۆر و گه‌شتیاریمان ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ جموجۆڵت له‌گه‌ل هاوڵاتیانی ئه‌مریكی زیاتر ببێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر زمانی ئنگلیزی به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیك به‌كاربێنێت، و له‌هه‌مان كات دا گه‌شتیار ده‌بێت و شتی زیاتریش فێر ده‌بێت و چاوت به‌ شوێن و شته‌ شازه‌كانی ڤێرجینیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت.

زانكۆی ڤێرجینیا ش له‌ ناوچه‌ی شارڵۆ تێسڤڵ ده‌بێت، واته‌ له‌ هه‌مان گه‌ره‌كی په‌یمانگه‌كه‌مانه‌‌، بۆیه‌ له‌ میانه‌ی چاڵاكییه‌كانمان دا، پێت ده‌كرێت گفتوكۆ له‌گه‌ل پرۆفیسۆران و مامۆستایان و خوێندكارانی ئه‌و زانكۆه‌یه‌ش‌ بكه‌یت، و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌ خۆێندنی خۆیان بده‌ن له‌ ئه‌مریكا یاخود له‌ هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه‌ كه‌ زانستی به‌ زمانی ئینگلیزی بێت.

ئه‌م چاڵاكییانه‌ی پێشه‌وه‌، له‌ بواری رۆشنیبری و ئه‌كادیمی دان، به‌ڵام زۆر چاڵاكیی جۆراجۆری دیكه‌شمان هه‌ن‌ له‌ رووی گه‌شتیاری و ته‌رفیهییه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێ له‌م چاڵاكییانه‌ ده‌بێت هه‌ر خۆت مه‌سره‌فی هاتووچۆی خۆت بكه‌یت، بۆ نموونه‌، وه‌كوو نرخی پلیتی چوونه‌ ژووره‌ی خۆت بۆ مۆزه‌خانه‌كان و شوێنی دیكه‌ی جۆراوجۆر.

چهندین نموومهی پلانهكهمان لهمانگی سیپتهمبهری 2014 دا:

گه‌شتێك بۆ واشنتونی پایته‌ختی ئه‌مریكا.

سه‌ردانێك بۆ مونتی سێلۆ، واته‌ ماڵی سه‌رۆكی سێیه‌می ئه‌مریكا تۆماس ژێڤه‌رسۆن.

گه‌شت و هاتووچۆ بۆ ناو شاخه‌كان.

پێشبركه‌ی ئۆتومبێله‌كان له‌ سه‌مارداك.

فیسیڤاڵی سێوه‌كان.

سه‌ردانی شاری نیۆیۆرك به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر، و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ.

سه‌ردانی شاری یارییه‌كان له‌ ڤێرجینیا (كینگس دۆمینین)………. هتد

Getting a Visa to Come to the U.S.

زانیارییهكان لهبارهی وهرگرتنی ڤیزهی ئهمهریكی:

بۆ ئه‌وه‌ی تۆ روو له‌ په‌یمانگه‌ی ژێڤه‌رسۆن بكه‌یت له ئه‌مریكا، ده‌بێت به‌لای كه‌مه‌وه‌ ڤیزه‌ی گه‌شتیاریت بۆ ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، چونكه‌ ئێمه‌ش په‌یمانگه‌یه‌كی نوێین، و ئێستا چاوه‌رێ حكوومه‌تی ئه‌مریكان، هه‌تا كو رێگه‌مان پێ بدات، ڤیزی خوێندن (I-20)تان بۆ دابین بكه‌ین.

ئێمه‌ وه‌كوو په‌یمانگه‌، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بۆ به‌رێزت ده‌نێرن، بۆ ئه‌وه‌ی تۆش پێشكه‌ش به‌ باڵیۆزخانه‌ یاخود قونسولخانه‌ی ئه‌مریكی له‌ وڵاته‌كه‌ت بكه‌یت، و له‌ رێگه‌ی ئه‌و داوه‌تنامه‌یه‌ تۆ داوای ڤیزه‌ی گه‌شتیاری بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌یت، و چونكه‌ ئێمه‌ش هه‌موو شته‌كان له‌و داوه‌تنامه‌یه‌دا روون ده‌كه‌ین، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات ڤیزه‌ت پێ بدرێت، و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤیزه‌یه‌ت وه‌رگرت، ئه‌و كاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بۆت هه‌یه‌ له‌ ئه‌مریكا بێت، و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگیش به‌ مه‌به‌ستی خۆێندن له‌ ئه‌مریكا نیشته‌جێ بێت.

The Teachers

مامۆستایانی پهیمانگه‌:

خاوه‌نی په‌یمانگه‌ی ژیڤه‌رسۆن ناوی (تۆنی سێنگه‌لتوون) كه‌ بروانامه‌ی له‌ ماسته‌ری په‌روه‌رده‌ و فێركردن دا هه‌یه‌، و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی 21 ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه‌ له‌ بواری فێركردنی زمانی ئینگلیزی له‌ وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، و پسپۆرێكه‌ له‌ بواری زمانی ئینگلیزی دا، و شێوازی تایبه‌تی خۆشی هه‌یه‌ بۆ فێركردن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا، كه‌سێكی زۆر ساده‌ و رووخۆشه‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یكی زۆر نه‌رم و ساكارانه‌ خوێندكارانی خۆی فێر ده‌كات.

Contact Us

پهیوهندیكردن بهئێمه:‌

ئایا تۆ ئاماده‌ی له‌ په‌یمانگه‌ی ژێڤه‌رسۆن به‌شداری بكه‌یت؟

ئایا هیچ پرسیارێكت هه‌یه‌؟

ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌ هه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، تكایه‌ په‌یامێك له‌رێگه‌ی ئێمێلی خۆمان بۆ ئێمه‌ بنێره‌tony@jefferson-institute-va.com.

 

Be the first to comment.

Leave a Reply